caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النساء، ئایەتی 92

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 92 · 4:92

وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَـًٔا وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَـًٔا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُوا۟ فَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّ لَّكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌ فَدِيَةٌ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُّؤْمِنَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِّنَ ٱللَّهِ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ھیچ باوەڕدارێک ڕەوا نیە باوەڕدارێک بکوژێت مەگەر بەھەڵە نەبێت وە ھەر کەسێک ئیماندارێک بە ھەڵە بکوژێت ئەوە (لەسەریەتی) ئازادکردنی کۆیلەیەکی باوەڕدار و (نرخی) خوێنێکیش بدات بە کەس و کاری کوژراوەکە مەگەر بیبەخشن (لە خوێنەکە بەخێری خۆیان) بەڵام ئەگەر کوژراوەکە لەگەلێک بوو کە دوژمنتان بوون (کافری شەڕکار بوون) وە بەڵام کوژراوەکە ئیماندار بوو ئەوە (ھەر لەسەریەتی) ئازادکردنی بەندەیەکی ئیماندار وە ئەگەر (کوژراوە باوەڕدارەکە) لەگەلێک بوو کە لەنێوان ئێوە وئەواندا پەیمان ھەبوو ئەوا (نرخی) خوێنێک بدەنەکەسی کوژراوەکە لەگەڵ ئازادکردنی کۆیلەیەکی ئیماندار جا ئەو (بکوژەی) دەستی نەکەوت (یان نەی بوو) ئەوە (لەسەریەتی) ڕۆژووگرتنی دوو مانگ لەسەریەک (ئەم بڕیاڕە) لێبووردنە لەلایەن خواوە، وە خوا ھەمیشە زانا و کاردروستە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70