caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النساء، ئایەتی 140

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 92 · 4:140

وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا۟ مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦٓ إِنَّكُمْ إِذًا مِّثْلُهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْكَٰفِرِينَ فِى جَهَنَّمَ جَمِيعًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێـگومان خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆتان لە قورئاندا ھەر کاتێک بیستان کە ئایەتەکانی (بەڵگەکانی) خوا بڕوایان پێ ناکرێت و گاڵتەیان پێ دەکرێت ئەوە دامەنیشن لەگەڵیاندا (لەگەڵ ئەوانەی گاڵتە بە ئایەتەکانی خوا دەکەن) تا دەچنە ناو باسێکی ترەوە (و باسەکە دەگۆڕن) بێگومان ئەگەر دانیشتن لەگەڵیاندا (و ھاوبەشیان بکەن) ئەوە ئێوەش وەک ئەوانن بە ڕاستی خوا کۆکەرەوەی دووڕوەکان و بێ باوەڕەکانیشە بە تێکڕا لە دۆزەخدا
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70