caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی آل عمران، ئایەتی 195

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 89 · 3:195

فَٱسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّى لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٍ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَأُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأُوذُوا۟ فِى سَبِيلِى وَقَٰتَلُوا۟ وَقُتِلُوا۟ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ثَوَابًا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلثَّوَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پەروەردگاریان وەڵامی (نزاکانی) دانەوە (فەرمووی) بێگومان من زایەی ناکەم کردەوەی (ھیچ) خاوەن کردەوەیەک لە ئێوە لە نێر یان مێ ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتان بوون جا ئەوانەی کە کۆچیان کرد و دەرکران لە جێ و شوێنی خۆیان و ئەشکەنجەو ئازار دران لە ڕێ ی مندا و جەنگیان کرد و کوژران سوێند بەخوا دەیسڕمەوە لێیان خراپەکانیان وە بێگومان دەیان خەمە بەھەشتانێکەوە کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا ئەمە پاداشت دانەوەیەکە لە لای خواوە, وە لای خوایە جوانترین (چاکترین) پاداشت
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70