caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المجادلة، ئایەتی 22

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 105 · 58:22

لَّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ يُوَآدُّونَ مَنْ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوْ كَانُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ أَوْ أَبْنَآءَهُمْ أَوْ إِخْوَٰنَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُو۟لَٰٓئِكَ كَتَبَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْإِيمَٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا رَضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ أُو۟لَٰٓئِكَ حِزْبُ ٱللَّهِ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەسانێك نابینیت کە باوەڕیان ھەبێت بە خوا وبەڕۆژی دوایی کە دۆستایەتی بکەن لەگەڵ ئەوانەی دژایەتی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن (واتە: نابێت باوەڕداران دۆستایەتی وپشتیوانی بێ باوەڕان بن) ھەر چەندە ئەو دوژمنانەش باوکیان بن یان کوڕ وبرا وخزمیان بن، ئەوانە خوا باوەڕی لە دڵیاندا چەسپاندووە بەھێزی کردوون وسەری خستون بە قورئان وئیمان لەلایەن خۆیەوە وە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێر درەختەکانیاندا بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، خوا لێیان ڕازی بووە، ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون، ئەوانە کۆمەڵ ودەستەی خوان، ئاگاداربن کە تەنھا کۆمەڵ ودەستەی خودا ڕزگار وسەرفرازن
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70