زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلْبَنِينَ وَٱلْقَنَٰطِيرِ ٱلْمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلْفِضَّةِ وَٱلْخَيْلِ ٱلْمُسَوَّمَةِ وَٱلْأَنْعَٰمِ وَٱلْحَرْثِ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلْمَـَٔابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجوان کراوە وڕازێنراوەتەوە بۆ خەڵکی خۆشی و ئارەزوەکانی نەفس لە ئافرەتان و کوڕ وکاڵی زۆر و دارایی زۆری کەڵەکە کراو لە ئاڵتون و زێڕ و زیو و ئەسپ و ماینانی نیشانەدار (بەسپێتی ناوچەوان و ھەر چوار پەلی) ھەروەھا ئاژەڵ و چوارپێ و کشتوکاڵ ئەمانە بەھرە و (کەل و پەلی) (زیندەگانی(ژیانی) دونیان وە لای خوا ھەیە خۆشترین جێگا و پاشەڕۆژ