وَلَئِنْ أَتَيْتَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٍ مَّا تَبِعُوا۟ قِبْلَتَكَ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بێت ئەگەر ھەرچی بەڵگەو نیشانە ھەیە بیھێنیتەوە بۆ ئەم خاوەن نامە وپەڕاوانە دوای ڕووگەی تۆ ناکەوون وە تۆش دوای ڕووگەی ئەوان ناکەویت وە ئەوان دوای ڕووگەی یەکدی ناکەون سوێند بێت ئەگەر تۆ دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت دوای ئەو زانینەی کە (بەسرووش) بۆت ھاتووە بەڕاستی ئەو کاتە تۆ لەستەمکاران دەبیت