يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ مِنْ أَزْوَٰجِكُمْ وَأَوْلَٰدِكُمْ عَدُوًّا لَّكُمْ فَٱحْذَرُوهُمْ وَإِن تَعْفُوا۟ وَتَصْفَحُوا۟ وَتَغْفِرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بەڕاستی ھەندێك لەژنان ومنداڵەکانتان دوژمنی ئێوەن (بەوەی دەیانەوێت ڕێگریتان بکەن لەڕێگەی خودا وپەشیمانتان بکەنەوە لەئاینەکەتان) جا خۆتانیان لێبپارێزن ( وئاگاداریان بن، بەگوێیان نەکەن) وە ئەگەر (لێیان) ببورن وە واز بھێنن (لێیان) وە (لێیان) خۆش ببن ئەوە بێگومان خواش لێخۆشبوو ومیھرەبانە